لە پڕۆسەیەكدا هێزە ئەمریكیەكان شێخێكیان لەئەنبار دەستگیر كرد


وێستگە نیوز-
 سەرچاوەیەكی ئەمنی لە ئەنبار ئاشكرایكرد كە هێزەكانی ئەمریكا ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامداوە بۆ دەستگیركردنی شێخی عەشیرەتی عوبەید لە پارێزگای ئەنبار، كە هاوكات بەرپرسیارێتى و رۆڵی هەبووە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش. 


ئەو سەرچاوە بۆ سایتی سۆمەریە نیوز ئەوەی راگەیاندووە كە هێزێكی ئەمریكی به پاڵپشتی هێزێكی عیراقی پڕۆسەی دابەزاندنی هێزی لە ناحیەی بەغدادی لە دووری 90 كیلۆ مەتری لە رۆژئاوای رومادی ئەنجامدا و تێدا مەعد ئەلعوبێدی شێخی عەشیرەتی عوبێديان لە ماڵەكەی خۆی دەستگیر كردووە.

ئەو سەرچاوە باسی لەوەشكردووە كە عوبێدی رەوانەی بنكەی سەربازی عەین ئەسەد كراوە بە بێ ئەوەی باس لە هۆكاری دەستگیركردنەكەی بكات.

شێخ عوبێدی بە یەكێك لە شێخە ناودارەكانی ئەنبار دادەنرێت و رۆڵی هەبووە لە رووبەڕووبوونەوەی رێكخراوی داعش و شێخی عەشیرەتی عوبێدیە لە بەغدادی.

د.ح
 


AM:09:13:24/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 1996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو