بەرهەم ساڵح: پێویستە هەلی کاری یەکسان بۆ عیراقیەکان فەراهەم بکرێت



وێستگە نیوز- 
سەرۆک کۆماری عیراق لەگەڵ  سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی خزمەتی فیدراڵی کۆبووەوە و ڕایگەیاند، پێویستە هەلی کاری یەکسان بۆ عیراقیەکان فەرهەم بکرێت. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیەناندنی سەرۆکایەتی کۆمار، " سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ ی ٢ ی ٢٠٢٠ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد، لە سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتی فیدراڵی مەحمود محەمەد عەبد و شاندی یاوەری".

ئاماژە بەوەش کراوە، "لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم جەختی لە گرنگی رۆڵی ئەنجومەنەکە کردەوە، لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی کارمەندانی دەوڵەت و بەرەوپێشبردن و ڕەخساندنی هەلی یەکسان لە دامەزراندنی هاووڵاتیان و چەسپاندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و زامنکردنی بنەمای یەکسانی لە دامەزراندندا، هەروەها دووپاتی لە پێویستی پێشخستنی دامەزراوەی بەڕێوەبردن و بەرزکردنەوەی ئاستی پەیکەری خزمەتی دەوڵەت و بەرەوپێشبردنی توانای کارمەندانی خزمەتی گشتی و کارکردن بۆ چەسپاندنی چاکسازی لەدامەزراوەکان و دەستەبەرکردنی هەلی کار بۆ بێکاران و فەراهەمکردنی چاودێری کۆمەڵایەتی گونجاو بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا کردەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، "هەر لەدیدارەکەدا سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنەکە باسیان لە کاروچالاکییەکانی ئەنجومەنی خزمەت و ئەو دەستکەوتانە کرد کە بەدەست هاتووە لە بەرزکردنەوەی پەیکەری خزمەتی دەوڵەتدا، بەجۆرێک لەگەڵ بەرەوپێشچونی جیهان لە بوارەکانی کار و ئابووریدا بگونجێت".


ش . ر 


PM:03:42:23/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت