حكومەتی لیبیا: ئامادەین پێشوزازی لە دامەزراندنی بنكەی سەربازی ئەمریكا بكەین

‌فەتحی پاشاغا وەزیری ناوخۆی لیبیا

وێستگە نیوز-
فەتحی پاشاغا وەزیری ناوخۆی لیبیا ئاشكرایكرد كە حكومەتی وفاقی نیشتیمانی لیبی ئامادەن پێشوازی لە بنكەی سەربازی ئەمریكا بكەن بۆ ئەوەی رۆڵیان هەبێت لە دابینكردنی ئارامی لەوڵاتەكەیان.

پاشاغا لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریكی رایگەیاند ئەگەر ئەمریكا داوای دامەزراندنی بنكەی سەربازی بكەن رەتی ناكەنەوە، ئەوەش لە پێناو ئەوەی واشنتۆن رۆڵی هەبێت لە دامەزراندنی ئاشتی ناوچەكە و هەروەها رێگری بكەن لە دەستوەردانی وڵاتانی دەرەكەی لە كاروبارەكانی ناوخۆی وڵات.

وەزیری ناوخۆی لیبیا هیواشی خواست كەمكردنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفریقیا نەبێتە هۆی ئەوەی روسیا سوودی لێ وەربگرێت و هێزی زیاتر بنێرێت و بنكە دابمەزرێنێت بۆ هاریكاریكردنی حەفتەر.

د.ح
 

 


PM:10:30:22/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 4084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو