ژمارەی گیان لە دەستدان بە كۆرۆنا لە ئێران بەرز بوویەوە


وێستگە نیوز-
كەسێكی دیكە لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەستدا و ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە لەو وڵاتە گەیشتە شەش كەس.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرایكرد كە كەسێكی دیكە بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لە دەستداوە و ژمارەی مردنیش بە هۆی ڤایرۆسەكەوە بۆ شەش حاڵەت بەرز بوویەوە.

هاوكات دەسەڵاتدارانی تاران ئاشكرایانكرد كە لە سەرجەم ناوەندی شارەكانی ئێران بۆ ماوەی یەك هەفتە زانكۆكان دەبێتە پشوو بەمەبەستی رێگری لە تووش بوون بە كۆرۆنا.

بڵاو كردنەوەی ئەو ژمارەیە لە كاتێكدایە كە حاڵەتەكانی تووشبوون بە دروستی تا ئێستا لە ئێران ئاشكرانەكراوە، بەڵام میدیاكانی نزیك لە ئێران ئەوەیان راگەیاندووە كە حكومەت نایەوێت ژمارەی دروستی تووشبوان ئاشكرا بكات.

د.ح


PM:07:30:22/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 5016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت