وێنه رووته‌كانی تاجەکەی لێسەندەوە
وێستگه نیوزـ
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو پۆرشیا ڤالیس ڤۆلكۆڤا، شاجوانی ناوچه‌ی كینگستۆن له به‌ریتانیا بۆ نوێنه‌رایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی له شاجوانی گه‌ردون دیاری بكرێت تا خێره‌ومه‌ندێك وێنه رووته‌كانی بۆ لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌ندگاندن نارد و ئه‌وانیش له كێبڕكێكه ده‌ریان كرد.
پۆرشیا ڤالیس ڤۆلكۆڤا ته‌مه‌نی 26 ساڵه موزیسیان و نمایشكاری خۆڕووتكردنه‌وه بووه، هاوكات شاجوانی ناوچه‌ی كینگستۆنیش بووه له به‌ریتانیا و به‌شداریی كێبڕكێی شاجوانی سه‌رتاپای وڵاته‌كه‌شی كردووه تا ببێته نوێنه‌ری شانشینی به‌ریتانیا له كێبڕكێی شاجوانی گه‌ردووندا.
ئه‌وه‌ی پۆرشیا چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌كرد، ئه‌وه‌بوو وێنه رووته‌كانی پێشووی به ئیمه‌یڵ ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌ندگاندن بكرێت، كه لیژنه‌كه‌ش وێنه‌كانیان بینی، شاجوانیان له كێبڕكێكه دوورخستنه‌وه.
به‌پێی یاسای كێبڕكێی شاجوانی به‌ریتانیا، ده‌بێت ئه‌و خانمانی به‌شداربوو هیچ وێنه‌یه‌كی رووتیان نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌و یاسایه‌ش لیژنه‌كه پۆرشیای له مافی نوێنه‌رایه‌تیكردنی به‌ریتانیا له كێبڕكێی شاجوانی گه‌ردوون بێبه‌ش كرد.
دواتریش پۆرشیا رایگه‌یاندووه كه چه‌ند كه‌س و گروپێكی نه‌یار وێنه‌كانیان بۆ لیژنه‌كه ناردووه، به‌ڵام وێنه‌كان هی ئێستا نین و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ته‌مه‌نی 21 ساڵی و له‌وكاته‌شه‌وه وێنه‌ی رووتی نه‌بووه.
پرۆشیا ده‌ڵێت:"له رابردووی خۆم په‌شیمان نیم، به‌پێچه‌وانه‌وه قێز له‌و كه‌سانه ده‌كه‌مه‌وه كه به‌هۆی رابردووه‌وه له‌مپه‌ریان خستوه‌ته به‌رده‌مم و جیاكاری ده‌كه‌ن".
PM:06:53:22/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 15100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت