سلێمانی.. سەردانکردنی هاوڵاتی بۆ لای نەخۆش لە نەخۆشخانەکان قەدەغەکرا
نه‌خۆشخانه‌ی شار.. فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، له پێناو سه‌لامه‌تی هاوڵاتییان سه‌ردانی كردن بۆ لای نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی قه‌ده‌غه كرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: لە پێناو پاراستن و تەندروستیەکی باش بۆ هەموان سەردانی کرد هاوڵاتی بۆلای نەخۆش بەهەموشێوەیەک قەدەغەکرا لە هەموو نەخۆشخانەکان.
ده‌شڵێت: "لێرەوە داوا لەهاوڵاتیان دەکەین پابەند بن و هاوکارمان بن لەپێناو سەلامەتی خۆیان و هەمواندا".
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشکراکردووە، 19 حاڵەتی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و لەو ژمارەیش چواریان گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی بڵاوبوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، هەرێمی کوردستان، عیراق و کوەیت کەوتونەتە ئامادەکاریی بۆ رێگریکردن لە هاتنی ئەو ڤایرۆسە و هەرێمی کوردستان هاتن و چوونی هاوڵاتیانی بۆ ئێران لە دەروازە سنوورییەکان راگرت.
PM:09:10:21/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت