دوو حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا له ئیمارات راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیمارات رایگه‌یاند، دوو حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و دوو حاڵه‌ته به هۆی تێكه‌ڵاوبوونیان له‌گه‌ڵ هاوڵاتییه‌كی چینی تووشبوون، كه به‌م دواییانه تووشبوونی ئه‌ویش پشتڕاستكرایه‌وه و حاڵه‌ته‌كه‌ی راگه‌یه‌ندرا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له لوبنان و ئیسرائیلیش، حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا ئاشكرا كران.
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشکراکردووە، 19 حاڵەتی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و لەو ژمارەیه‌ش چواریان گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی بڵاوبوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، هەرێمی کوردستان، عیراق و کوەیت کەوتونەتە ئامادەکاریی بۆ رێگریکردن لە هاتنی ئەو ڤایرۆسە و هەرێمی کوردستان هاتن و چوونی هاوڵاتیانی بۆ ئێران راگرت.
PM:06:39:21/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت