خامنەیی: دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئێران ئەرکێکی ئاینییە
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران
وێستگە نیوز-
رێبەری باڵای شۆڕشی ئێران ڕایگەیاند، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئێران ئەرکێکی ئاینییە.
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئێران داوای کرد خەڵکی وڵاتەکەی بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداری دەنگدان بکەن و ڕایگەیاند، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئێران ئەرکێکی ئاینییە.
خامنەیی وتی، " بەشداری بەرفراوان دەرخەری یەکگرتووەیی گەلی ئێران دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنانی وڵات".
خامنەیی هەروەها وتی، " ئەمریکا شکست دەهێنێت لە دروستکردنی ناکۆکی لەنێوان دەسەڵات و گەلی ئێران، بەشداری بەرفراوان لە دەنگداندا دەرخەری یەکگرتوویی رێزەکانمان دەبێت لەبەرامبەر دوژمنان".
جێی ئاماژەیە کەمتر لە پێنج رۆژی دیکە و بە دیاریکراوەی لە ٢١ ی ئەم مانگەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئێران بەڕێوەدەچێت.
ش . ر
PM:05:23:18/02/2020
ئهم بابهته 2588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت