هەواڵگری عێراق: سێ تیرۆرست لە موسڵ دەستگیرکران



وێستگە نیوز- 
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری موسڵ سێ تیرۆرستیان دەستگیر کردووە. 

بەڕێوەبەرایەتیەکە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، " مەفرەزەکانی سەر بە هەواڵگری لە فیرقەی ١٦ و بە هاوبەشی لەگەڵ هەواڵگری لیوای ٧٥ سێ تریرۆستیان لە ناوچەکانی حەی شیفا و عەمەل شەعبی لە نوچەی حەمام عەلیل لە موسڵ دەستگیرکردووە". 

ئاماژەی بەوەش کردووە، " ئەو سێ کەسە لەو چەکدارانە بوون کە دژی هێزە ئەمنیەکانی عیراق سەڕیان کردووەو لە داواکراوانی دادگان کە بەپێی مادەی ٤ ی تیرۆر فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە". 

ماوەیەکە هێزە ئەمنیەکانی عێراق سەرقاڵی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنن لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی موسڵ و ئامانج لێی دەستگیرکردنی فەرماندە و چەکدارانی سەر بە داعش و داواکراوانی کەسیە تاوانکارییەکانە. 


ش . ر 



PM:04:17:18/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو