لە هەولێر بەھۆی پابەندنەبوون بەڕێنمایی و مەرجەکان چەند شوێنێک داخران
لیژنەکە لە کاتی بەسەرکرنەوەی چێشخانەکان
وێستگه نیوز ـ
لیژنه‌ی پشكنینی قایمقامیه‌تی هه‌ولێر سه‌مونخانه‌یه‌ك و كارگه‌ریه‌كی دروستكردنی لوقم له‌گه‌ڵ چێشتخانه‌یه‌ك داده‌خه‌ن، راشیده‌گه‌یه‌نن هۆكاری داخستنه‌كه‌یان پابه‌ند نه‌بوونیان بووه به مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه: بەمەبەستی پشکنین و بەدواداچوون لەجێ بەجێکردنی مەرج و ڕێنماییەکان، لیژنەی پشکنینی قایمقامیەتی هەولێر، پشکنین و بەدواداچوونی بۆ 14 خواردنگە و چێشتخانە و گۆشت فرۆش و سەمونخانە و نانەواخانە و کارگەی لوقم و بەھارات فرۆش ئەنجامدا.
ئه‌وه‌ش هاتووه: لەئامدا بەھۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکان و جێبەجێ نەکردنی مەرجەکان، سەمونخانەیەک و کارگەیەکی لوقم و چێشتخانەیەکی پاچە داخران.
روونیشیكراوه‌ته‌وه: بەپێی یاسا و بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کە ئاراستەی قایمقامیەتی هەولێر کراوە، ئەو شوێنانەی کەم و کوڕی و سەرپێچیان هەیە کاردانەوە بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت و جگە لە داخستنی شوێنەکانیان سزای پێبژاردن لە ملیۆنێک دینار تا پێنج ملیۆن دینار دەست پێدەکات.
هــ. ر
PM:02:55:18/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت