رزگار عه‌لی: به كۆی ده‌نگ په‌یڕه‌وی ناوخۆی یەکێتی په‌سه‌ند كرا
رزگار عه‌لی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
رزگار عه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان، به كۆی ده‌نگ په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه‌یان په‌سه‌ند كردووه.
رزگار عه‌لی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه میدیاكانی یه‌كێتی ئاماده‌ی بوون رایگه‌یاند: به‌بڕیاری كۆنگره ئه‌نجومه‌نی سه‌كردایه‌تی سه‌رپشك كرا كه په‌یڕه‌وی ناوخۆ هه‌موار بكاته‌وه.
وتیشی: "ئه‌مڕۆ به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، په‌یڕه‌وی ناوخۆ كه‌له 77 ماده پێكهاتووه په‌سه‌ند كراوه".
روونیشیكرده‌وه: ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كاری ئۆرگانه‌كانی ناو یه‌كێتی نوێ ده‌خاته‌وه.
رزگار عه‌لی، ئه‌وه‌شی باسكرد: لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌ت و ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی پێكهێندراوه.
PM:02:15:18/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2936
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت