كهسێك بە تۆمەتی دزیكردن لە هەولێر دەستگیر كرا
تۆمەتبارەکە.. فۆتۆکان: پۆلیسی هەولێر
وێستگه نیوز ـ
بهڕێوهبهری پۆلیسی ههولێر ئاشكرای كرد، كهسێك كه پیشهی سیكوێرتی بووه له درێم ستی دزی له ماڵان كردووه دهستگیركراوه.
دڵر نهجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: دوای ئەوەی چەند رووداوێكی دزیكردن لە (درێم ستی) روویاندا، پۆلیسی هەولێر تیمێكی لێكۆڵینەوەی بۆ دەستگیركردنی بكەری سەرەكیی تاوانەكە پێكهێنا، كە بە پشتبەستن بە لێكۆڵینەوەكان و كامێرای چاودێری، توانرا كەسی تۆمەتبار بە ناوی (ت.ح.ك.)، تەمەن 34 ساڵ بناسرێت و بە ماوەیەكی كەم دەستگیر بكرێت.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند"تۆمەتبار بە پیشەی سیكوریتی، ئەركی پاسەوانیكردنی شوێنێکی پێ سپێردرابوو".
روونیشی كردەوە، لە ماڵی تۆمەتبارەكەدا، هەموو ئەو پێداویستی و جلوبەرگانە دەستیان بەسەردا گیرا، كە تاوانەكانی پێ ئەنجام دابوو.
عەمید (دلێر نەجاڕ) ئەوەشی خستەڕوو، كە پێشتر تۆمەتباری ناوبراو لە ساڵی 2015 لەسەر تاوانی دزیكردن دەستگیر كرابوو، بەڵام بەر لێبووردنی گشتی كەوتبوو و ئازاد كرابوو، ئێستاش لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دووبارە دەستگیر كراوەتەوە.
وتیشی، "پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە رێكخرا و بەپێی ماددە 444 لە (ی.س.ع.) تۆمەتباری ناوبراو بەند كراوە".
هــ. ر
PM:01:55:18/02/2020
ئهم بابهته 1548
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت