سەرۆکی زانکۆی ستراتفۆردی ئەمریکی لە هەولێر هەواڵێك لە بارەی زانكۆكەیان رەدەكاتەوە


وێستگە نیوز-
لەسەر پۆستێكی سۆران عومەر پەرلەمانتار لە پەرلەمانی كوردستان كە كەلەسەر لقی زانکۆی ستراتفۆردی ئەمریکی لە هەولێر بڵاوی كردبوویەوە، سەرۆكی زانكۆكە روونكردەوە دەدات.


پێشتر سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵ رایگەیاند "لقی زانکۆیەکی ئەمریکی لەھەرێمی کوردستان ھەیە، زانکۆ ئەمریکیەکە دەڵێ ئێمە زانکۆمان لەھەولێر نیە!

بە وتەی سۆران عومەر زانکۆ ئەمریكیەكە دەڵێت ئێمە ھیچ لقێکی زانکۆمان لەھەولێر نیە! ھەرکەسیش بەناوی ئەو زانکۆوە فۆڕمی پڕکردۆتەوەو دەخوێنێ سکاڵا بکات لای ئەوان.، دتاواشیكرد كە "وەزارەتی خوێندنی باڵا پێویستە دەست بەجێ ئەم پرسە یەکلایی بکاتەوە چۆن زانکۆیەک لەھەولێر ھەیە بەڵام زانکۆکە دەڵێ ئێمە لقی زانکۆمان نیە !؟! بەڵکو کۆرسی زمانی ئینگلیزی ھەبووە پێشتر لەھەولێر!".

لە بەرامبەردا د.ساقی بارزانی سەرۆکی زانکۆی ستراتفۆردی ئەمریکی لە روونكردنەكدا كە ئاراستەی وێستگە نیوزی كردووە دەڵێت "سەبارەت بە هەندی پەیجی سۆشیالیمیدیا پەیوەست بە یاسایی بوونی لقی زانکۆکەمان ڕادەگەینین کە بیگومان ئەم زانکۆیە لقە و سەرجەم داکۆمینتەکان و عەقد و بەلگەکان لە بەر دەستە و بە فەرمی و لە پاش ئامادەبوونی لقی زانکۆی دایک لە هەولیر و تیپەراندنی پرۆسەی دڵنیایی جۆری مۆڵەتی یاسایی وەرگرتووە. کیشەیەکی یاسایی مان هەیە لە گەل زانکۆی دایک هەیە لە بەر جیبەجی نەکردنی بەلینەکانیان بۆیە زانیاری نادروست بڵاو دەکەنەوە. لە سەر ئەمەش لە سایتەکەی خۆمان پریس ریلیزمان بلاو کردووەتەوە https://stratford.edu.krd/ ".

دەشڵێت "هیوادارم بەر لە بڵاو کردنەوەی ئەم جۆرە بابەتانە وەکو ئەرکیکی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسی پرس بە هەردوولا بکری نەک تەنی لایەنیک.".

لە كۆتایشدا د.ساقی بارزانی رایگەیاندووە "هەر بەریزیک بخوازی دەتوانی سەردانمان بکات بۆ دیتنی سەرجەم بەڵگەکان. هیوادارم کە ئەم بابەتە سیاسی نەکریت چونکە ئەم زانکۆیە پەیوەندی بە هیچ لایەن و حکومەتیشەوە نیە. وەزارەتی خویندنی باڵا و بەڕیز جەنابی وەزیریش ئاگاداری ئەم کیشانەن".

د.ح
 


PM:01:55:18/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو