فازڵ میرانی: هیچ كه‌سێك ناتوانێت له‌ به‌غداوه‌ وه‌زیر بۆ كورد دیاری بكات

‌فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

وێستگه‌ نیوز ـ
فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق رایدەگەیەنێت، ئەوان وەك پارتی باسی ئەوە ناكەن چەند وەزارەتیان بەردەكەوێت، بەڵكو وەك كورد باس لەو بابەتە دەكەن و ده‌شڵێت: "هیچ كه‌سێك ناتوانێت له‌ به‌غداوه‌ وه‌زیر بۆ كورد دیاری بكات".


فازڵ میرانی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: "ھەوڵمانداوە كە درز نەكەوێتە نێوان لایەنە كوردستانییەكان و كورد بە تایبەتی".

ئاشكراشی كرد: "ئەمڕۆ شاندێكی حزبە كوردستانییەكان دەچێتەوە بەغدا و لەگەڵ لایەنە سوننە و شیعەكان لە بەغدا كۆدەبنەوە".

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژەی بەوەشكرد: "كەس ناتوانێت لە بەغدا وەزیر بۆ لایەنە كوردستانییەكان دیار بكات، بەڵكو دەبێ خۆمان ناوەكانیان پێبدەین و بڵێین ئەمانە وەزیری كوردن".

هــ. ر


PM:01:42:18/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو