سبەینێ پاپای ڤاتیكان دەبینێت
مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا كۆبوویەوە


ویستگە نیوز-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ جیوزێپێ کۆنتێ، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە رۆما كۆبوونەوە.

بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی نزیك لە سەرۆكی حكومەت لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی هەماهەنگییەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکرێت.

هاوكات بڕیارە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ کاردینال پێترۆ پارۆلین، سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان كۆدەبێتەوە.

بە پێی زانیاریەكان سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان هەر ئەمڕۆ چەند چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندنی ئیتاڵیا دەبێت و لەگەڵ چەند ناوەندێکی ئەکادیمی و سیاسیی ئەو وڵاتەش كۆدەبێتەوە.

لە چوارچێوەی ئەو گەشتەیدا بۆ ئیتاڵیا بریارە سبەینێ رۆژی چوارشەممە لە ڤاتیکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاپا فرەنسیس، پاپای ڤاتیكان كۆببێتەوە.

د.ح
 


PM:01:35:18/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو