دوكان.. ئۆتۆمبێلێك چەندین گوندی بێ كاره‌با كرد
وێستگە نیوز-
شه‌وی 2/17 كاتژمێر یه‌كى شه‌و له‌نزیك گوندى شیَخ عوبێد ئۆتۆمبێلێك خۆى كێشاوه به‌ستوونى كاره‌باو بووه‌ته هۆى پچڕانى هێڵی كاره‌بای چه‌ند گوندێك.
ئه‌ندازیار عه‌لادین سدیق به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای دوكان رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له‌نزیك گوندى شیَخ عوبیَد ئۆتۆمبێلێكى خۆى كێشاوه به‌ستوونى كاره‌بادا، بووه‌ته هۆى پچڕانى كاره‌بای هێڵی كاره‌باى گونده‌كانى كانى مازوو، شێخ مه‌نسوریان، كانى وه‌تمان، باداوان و گونده‌كانى كڵاو سوران و قه‌سرۆك.
وتیشی: تیمه‌كانمان سه‌رقاڵى چاككردنه‌وه‌ى هێڵه‌كه‌ن و شۆفێره‌كه‌ش روبه‌رووى رێكارى یاسایی ده‌كرێته‌وه.
PM:01:24:18/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت