فارس عیسا: وه‌زیری دارایی عیراق ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستانی واژوو كرد
فارس عیسا.. نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زیری دارایی عیراق ناردنی به‌شه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی واژوو كرد و ره‌وانه ده‌كرێت، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمیش له به‌غدا هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه روون ده‌كاته‌وه.
لەم هەفتەیەدا چەند هەواڵێک بڵاوبوونەوە کە گوایە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا راگیراوه، به‌و هۆیه‌وه تا ئێستا به‌شه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه نه‌كراوه.
فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا به وێستگه نیوزی راگەیاند: "ئەوەی لە راگەیاندنەکانەوە باسکراوە راست نییە، فواد حسێن ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی واژۆ کردووە و دەنێردرێت، دواکەوتنەکەشی بەهۆی هەندێک گۆڕانکاریی ناوخۆی وەزارەتی داراییه‌وه بووە".
راشیگه‌یاند: دوای واژوو كردنی ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له لایه‌ن وه‌زیری دارایی عیراقه‌وه، ده‌ست به رێكاره ئیدارییه‌كانی ناردنی مووچه‌كه ده‌كرێت.
لەبارەی پەیوەندییەکانی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراقەوە، نوێنه‌ره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا وتی: "هیچ کێشەیەک لە پەیوەندییەکاندا نییە، هەندێک کەس هەن کە پێیانخۆشە کێشە هەبێت و لە حکومەتی عیراقەوە کێشەی دارایی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستببێت".
به وته‌ی فارس عیسا، هیچ مەترسییەک لەسەر مووچە و شایستەی دارایی خەڵکی هەرێمی کوردستان نییە، "ئەم هەفتەیە بەشە بودجەکە دەنێردرێت" فارس عیسا وای وت.
AM:11:48:18/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 30992
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت