دوای لوبنان په‌یكه‌ره‌كه‌ی سوله‌یمانی له شاری ئه‌هواز دانرا
وێستگه نیوزـ
دانانی په‌یكه‌رێكی قاسم سوله‌یمانی له ناوچه شیعه نیشتهكانی باشوری لوبنان، مشتومڕی زۆری نایه‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئێران و حزبوڵای لوبنان گوێیان پێ نه‌دا و له‌دوای ئه‌وه په‌یكه‌رێكی دیكه‌ی سوله‌یمانی له شاری ئه‌هوازی عه‌ره‌بنشینی باشوری ئێران دانرا.
به‌رپرسانی ئێران بۆ به‌رز راگرتنی قاسم سوله‌یمانی په‌رده‌یان له‌سه‌ر په‌یكه‌رێكی قاسم سوله‌یمانی له شاری ئه‌هواز له باشوری ئێران لابرد.
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێران وتویانه كه به‌رپرسانی تاران به مه‌به‌ستی توڕه‌كردنی خه‌ڵكی عه‌ره‌بنشینی ئه‌و ناوچه‌یه په‌یكه‌ره‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانییان داناوه و ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه دانانی په‌یكه‌ره‌كه هیچ له هه‌ستی عه‌ره‌به‌كانی ئێران ناگۆڕێت كه زوڵم و سته‌میان لێ ده‌كرێت.
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران له 3ی كانونی دووه‌می 2020 له گورزی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبیی عیراق كوژرا.
PM:11:29:17/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4900
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت