تەندروستی جیهانی: ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لە چین کەمبووەتەوە
وێستگە نیوز -
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین کەمبوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 17 ی 2 ی 2020 ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین کەمبووەتەوەو ڕێکخراوەکەش لەگەڵ تەواوی دەوڵەتانی جیهان کار دەکات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی سیناریۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە .
ڕێکخراوەکە ڕونیشیکردووەتەوە، سیستمی بەرگری لەش مەرجی بنەڕەتی مامەڵەکردنە لەگەڵ ڤایرۆسەکە.
جێی ئاماژەیە تەلەفزیۆنی فەرمی چین لەبارەی دوا ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕایگەیاند، تا ئێستا و لە سەرەتای بڵاوبونەوەیەوە 1771 کەس بە ڤایرۆسەکە مردوون، ژمارەی توشبووانیش بۆ 70 هەزار و 635 کەس بەرزبووەتەوە.
PM:10:46:17/02/2020
ئهم بابهته 2856
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت