هێزه‌كانی دانیمارك ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ عیراق


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی به‌رگریی دانیمارك بڕیاریدا سه‌ربازه‌كانی خۆی ره‌وانه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ عیراق بكاته‌وه‌.

ترین برامسن، خانمه‌ وه‌زیری به‌رگریی دانیمارك رایگه‌یاند كه‌ له‌ 1ی ئازاری ئه‌مساڵدا سه‌ربازانی وڵاته‌ی ره‌وانه‌ی عیراق ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌ربازه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بۆ كوه‌یت گواستبوه‌وه‌.

دانیمارك 130 سه‌ربازی له‌ عیراق هه‌بوو كه‌ له‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ عیراق له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش هه‌یه‌.


PM:10:42:17/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو