فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق: هیچ نیەتێک نیە بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان

‌لیوا ڕوکن عەبدولکەریم خەڵەف، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق


وێستگە نیوز-

فەرمانندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رەتیکردەوە هیچ نیەتێک هەبێت بۆ کۆتاییپێهان بە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی بەغدا و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشوری عیراق.

 

لیوا ڕوکن عەبدولکەریم خەڵەف، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق ڕایگەیاند، هیچ نیەتێک نیە بۆ کۆتاییپێهان بە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی بەغدا و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشوری عیراق و بوونی هەواڵێکی لەوجۆرە دوورە لە ڕاستیەوە.

 

 

ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق لە زاری عەبدولکەریم خەڵەف-وە بڵاویکردەوە، " خۆپیشاندان مافێکە دەستور و یاسا بەخشیویەتی".

 

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی حیراق وتیشی، " هیچ نیەتێک نیە کە هێزە ئەمنیەکانی عیراق بە زۆر کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانی خەڵک بهێنن هەتا دوای ئەوەش کە پەرلەمانی عیراق دەنگ لەسەر کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو دەدات".

 

 

 

ش . ر


PM:05:01:17/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 4432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت