فه‌ره‌نسا.. فڕۆكه‌یه‌ك تێكشكا و چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
پۆلیسی فەرەنسا لە شوێنی روداوەکە
وێستگه نیوزـ
له باشوری فه‌ره‌نسا فڕۆگه‌یه‌كی گه‌شتیاری تێكشكا و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
كه‌ناڵی فرانس 3ی فه‌ره‌نسا بڵاویكرده‌وه كه فڕۆكه گه‌شتیارییه‌كه له شاری ئه‌نگۆلیم ده‌ستی به گه‌شته‌كه‌ی كردوه و چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له دووریی فڕگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی میلاو له باشوری شاری كریسیل تێكشكاوه.
ئاشكراشیكردوه كه فڕۆكه‌وانه‌كه به چه‌ند هۆكارێك كه هێشتا نه‌زانراوه چی بووه، كۆنتڕۆڵی فڕۆكه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه و له‌كاتی نیشتنه‌وه‌یدا فڕۆكه‌كه ئاگری گرتوه، به‌هۆیه‌شه‌وه فڕۆكه‌وانه‌كه و سێ كه‌سی دیكه كه له‌ناویدا بوون، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:11:50:16/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت