وێنە و ڤیدیۆ.. هاوسەرگیری بۆ دوو بووک بەبێ زاوا
وێستگە نیوز-
شاری یۆرییر لە پارێزگای ئەدەنەی تورکیا ئێوارەی هەینی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری نامۆی بەخۆیەوە بینی ئەوەش دوای ئەوەی ئاهەنگێک بۆ دوو خوشک بە ناوەکانی سەمیەی تەمەن ٤٢ ساڵ و قادرەی تەمەن ٤٧ ساڵ رێکخرا بەبێ ئەوەی هیچ زاوایەک ئامادەبێت.
ئاژانسی دۆغان-ی تورکی بڵاویکردەوە، ئەحمەد ئاکتاش، موختاری ناوچەی سەڵاحەدین ئاهەنگێکی هاوسەرگیری و پۆشینی جلی بوکێنی بۆ دوو کچ رێکخستووە کە هەردوکیان خوشکن و خاوەن پێداویستی تایبەتن " لە ڕووی دەرونیەوە".
بەم ئاهەنگەش موختاری ناوچەکە خەونی ئەو دوو خوشکەی بەدیهێناوە کە ویستوویانە ئەوانیش وەک هەر کچێکی دیکە هاوسەرگیری بکەن و جلی سپی بوکێنی بپۆشن.
لە ئاهەنگەکەدا جگە لە ئامادەبووان هەردوو بوکەکەش سەما دەکەن و بە مۆسیقای کۆن و نوێی تورکی ئاهەنگ دەگێڕن و دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن بەبێ ئەوەی بیریان لای ئەوە بێت هیچ زاوایەک ئامادە نیە.
لە ئاهەنگەکەدا دەیان کەس لە خەڵکی ناوچەکە و پارێزگاری ئەدەنە و کارالار و چەندین سەرۆک شارەوانی پارێزگای ئەدەنە وەکو میوان ئامادەن.
ئاهەنگەکە بەجۆرێکە کە هەموو ڕێوڕەسم و شێوازەکانی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری ئاسایی هەر کچێکی تێدا ئەنجامدراوە جگە لە ئامادەبوونی زاوا.
ش . ر
AM:11:06:16/02/2020
ئهم بابهته 11432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت