هاتووچۆی هەولێر هۆشداریی دەدات لە گەشتكردن بۆ چەند ناوچەیەك
وێستگە نیوز
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرایكرد كە چەند رێگەیەكی سەرەكی ناوچە شاخاوویەكان بە بەفر گیراوە و تا ئێستا رێگە نەكراوەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا کە ئەمڕۆ هەینی 14-2-2020 بڵاو كراوەتەوە "بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، رێگای نێوان دەربەندی گۆمەسپان - سەفین - هیران بەهۆی بەفرەوە، گیراوەو نەکراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر داوا لەو هاووڵاتییانەی بەنیازن سەردانی شەقڵاوە بکەن، دەکات، رێگای تونێلی پیرمام بەکاربهێنن، کە ئێستا کراوەیە و هیچ کێشەیەکی نییە.
د.ح
PM:12:28:14/02/2020
ئهم بابهته 1580
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت