پرۆسەکانی بەغدا: ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەوانە دەگرینەبەر کە توندوتیژیان لە خۆپیشاندانەکاندا بەکارهێناوە



وێستگە نیوز- 

فەرماندەیی پرۆسەکانی بەغدا ڕایگەیاند، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەوانە دەگرێتەبەر کە کاری توندوتیژی و سوتاندن و داخستنی ڕێگەیان لە خۆپیشاندانەکاندا ئەنجامداوە. 

لە بەیاننامەیەکدا فەرماندەییەکە دەڵێت، " پرۆسەی دووبارە کردنەوەی رێگەکانی ناوەندی شاری بەغدا و بە هاوبەشی لەگەڵ خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان بەردەوام دەبێت، داواش لە خۆپیشاندەران دەکەین هێڵە دیاریکراوەکانی ناو مەیدانی خۆپیشاندانەکان تێنەپەڕێنن". 

دەشڵێت، " دوای دیاریکردنی ناوچەی خۆپیشاندانەکان لە مەیدانی تەحریر، بە هاوکاری لەگەڵ خۆپیشاندەران رێگەی پردەکانی سنک و خەلانی و شەقامی ڕەشید بە ئاراستەی شەقامی ئەبو نواس مەیدانی وەسبە و جادەکانی دەوروبەری کراونەتەوەو بەبەرستە کۆنکرێتیەکان هەڵگیراون و شەقامەکان پاککراونەتەوەو ژایانێکی سروشتی بۆ ناوچەکە گەڕاوەتەوە". 

فەرماندەیی پرۆسەکانی بەغدا داوا لە خۆپیشاندەرانیش دەکات نەچنە دەرەوەی مەیدانی تەحریر، جەختیش لەوە دەکاتەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرێتەبەر کە ئامرازی توندوتیژیان بەکارهێناوە و ئاگر لە شوێنەکان بەردەدەن و رێگەکان دەگرن و دەڵێت، " ئەو کارە زیان بە بەرژەوەندیەکانی خەڵک و کۆمەڵگە دەگەیەنێت". 


ش . ر 



PM:01:22:12/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت