عادل عەبدلومەهدی: یەك خولەكی تر لە پۆستەكەمدا نامێنمەوە


وێستگە نیوز-
عادل عەبدولمەهدی دوێنێ لەگەڵ كوتلە سیاسییەكانی عیراق كۆبۆتەوە و پێی راگەیاندوون پاش كۆتایی ئەم وادەیە كە بڕیارە محەمەد تۆفیق عەلاوی حكومەتی تێدا پێك بهێنێت بە هیچ جۆرێك لە پۆستەكەی نامێنێتەوە.


تا كۆتایی ئەم مانگە بە پێی یاسا عەلاوی دەتوانێت كابینەكەی پێكبهێنێت، لەو بارەوە بەها ئەعرەجی جێگری سەرۆكوەزیران ئاشكرایكرد كە دوێنێ لە كۆبوونەوەكەدا عادل عەبدولمەهدی بە كوتلە سیاسییەكانی وتوو، لە پاش كۆتایی وادەكە بۆ یەك خولەكی دیكە نامێنێتەوە و پۆستەی بەجێدەهێڵێت، ئەگەر عەلاوی نەشتوانێت لەو ماوەدا كابینەكەی رابگەیەنێت.

ئەعرەجی لەو بارەوە دەڵێت لە پاش ئەو ماوە بەپێی ماددەی 81ی دەستور دەبێت سەرۆك كۆمار شوێنەكەی پڕ بكاتەوە، بە وتەی ئەعرەجی ئەو بڕیارەی عەبدولمەهدی هۆكارێكە بۆ دروستكردنی فشار لەسەر كوتلە سیاییەكان تا بە بەرنامە چاكسازییەكەی عەلاوی رازی بن.

د.ح
 


PM:12:54:12/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت