ڕۆمانی "ڕۆژێک لەو ساڵانە هەڵدەگرم" بڵاوکرایەوە
ئارام محەمەد، نوسەر و ڕۆماننوس
وێستگە نیوز-
کۆتا ڕۆژی مانگی ١ ی ئەمساڵ ئارام محەمەد، نوسەر و ڕۆماننوس نوێترین ڕۆمانی بە ناوی " ڕۆژێک لەو ساڵانە هەڵدەگرم" بڵاوکردەوە.
رۆژی هەینی ڕابردوو ٣١ ی ١ ی ٢٠٢٠ مەراسیمی بڵاوکردنەوەی کتێبەکە لە شاری هەولێر و لە کتێبخانەی مەم و زین بە ئامادەبوونی نوسەر خۆی بەڕێوەچوو، لە مەراسیمەکەشدا پێشڕەو عەبدوڵا، نوسەر و توێژەر خوێندنەوە و سەرنجی لەسەر ڕۆمانەکە خستەڕوو.
ڕۆمانی " ڕۆژێک لەو ساڵانە هەڵدەگرم" پێنجەم کتێبی ئارام محەمەد-ە و لە زنجیرە بڵاوكراوه‌کانی نووسیارە کە ناوەندێکی ئەدەبیە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب، لە ئێستادا خوێنەران دەتوانن لە کتێبخانەی مەم و زین لە نهۆمی دووەمی بازاڕی داون تاون لە شاری هەولێر ڕۆمانەکە دەستبخەن، بڕیاروایە لەم چەند رۆژەدا بگاتە شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان.
لە بارەی ڕۆمانە نوێیەکەیەوە ئارام محەمەد دەڵێت، " ڕۆمانی ڕۆژێك له‌و ساڵانه هه‌ڵده‌گرم، گێڕانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یه، كه هێنده خێرا له‌بیرمان كردووه، بووه‌ته تارمایی، گۆكایه‌كی فه‌رامۆشكراوی پڕ یاده‌وه‌ری، ڕۆژێكی تێدا به‌جێماوه، مه‌گه‌ر به‌هۆی ئاوڕدانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی گێڕانه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئاسان نییه، به‌م بێباكییه به‌رده‌وامی به ڕۆیشتنمان بده‌ین و لەبیری بکەین".
ش . ر
PM:12:50:02/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 5320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت