وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه دڵنیایی ده‌دات
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی هیچ حاڵه‌تێكی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: "وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رای گشتی و دامودەزگاکانی میدیا رایدەگەیەنێت کەوا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (2019-nCoV) لە هەرێمی کوردستان بوونی نیە و تۆمار نەکراوە".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بەداخەوە لە چەند پەیج و میدیایەک بەبێ هیچ سەرچاوەیەک و دوور لە راستی و بەبێ هیچ بنەمایەک هەواڵی بوونی ئەم نەخۆشیەیان بڵاوکردووه‌تەوە".
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی راشیگه‌یاندووه، "لێرەدا هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە دامودەزگاکانی تەندروستی زۆر بە وردی و بە بەردەوام چاودێری رەوشی ئەم نەخۆشییە دەکەن بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارە نێودەوڵەتیەکان و رێکارە پێویستەکان دەگیرێتەبەر بۆ رێگەگرتن لەم نەخۆشیە، هەروەها رایدەگەیەنین کەوا جگە لە وەزارەتی تەندروستی و رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لەسەر ئاستی جیهاندا، هیچ لایەنێکی دیکە بەسەرچاوەی فەرمی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە دانانرێت".
هــ. ر
PM:07:24:29/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت