پۆلیسی راپه‌ڕین: چوار تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتییەک خۆیان رادەستی هێزەکانمان کرد


وێستگه‌ نیوز ـ

پۆلیسی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ سه‌ر رووداوی كوژرانی هاوڵاتییه‌ك و برینداربوونی یه‌كێكی تر له‌ شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا، كه‌مێك پێش ئێستا چوار تۆمه‌تبار خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كرد.


پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی كانوونی دووه‌می 2020، لە گوندی بێتواتەی سەربە ناحیەی بێتواتەی قەزای رانیە شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕویدا کە بەو هۆیەوە کەسێک کوژرا و کەسێکی تریش بریندار بوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: لەسەر رووداوەکەش کەمێک پێش ئێستا چوار تۆمەتبار خۆیان رادەستی هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە کرد و بە مادەی 406 لە یاسایی سزادانی عیراقی راگیر کران.

هــ. ر


PM:06:25:29/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو