"لە خۆپیشاندانەکاندا ١٢١ حاڵەت و هەوڵی فڕاندن و تیرۆکردن تۆمارکراون"




وێستگە نیوز- 
کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ-ی عیراق ڕایگەیاند، لەماوەی نزیکەی چوار مانگی خۆپیشاندانەکانی عیراقدا تا ئێستا ١٢١ حاڵەت و هەوڵی فڕاندن و تیرۆرکردن تۆمار کراون. 

لە بەیاننامەیەکدا کۆمیسیۆنەکە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ ی ١ ی ٢٠٢٠ ڕایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانی عیراقدا تا ئێستا ١٢١ حاڵەتی فڕاندن و تیرۆرکردن تۆمار کراون و داواشی لە حکومەت و هێزە ئەمنیەکان کرد رێوشووێنی پێویست بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و رۆژنامەنوسان بگرنەبەر. 

فازڵ غەراوی، ئەندامی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ-ی عیراق لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کردووە، " هەوڵەکانی تیرۆر و فڕاندن و هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران پێشێلکردنێکی توندی مافەکانی مرۆڤە، کۆمیسیۆنەکەمان ٤٩ حاڵەت و هەوڵی تیرۆرکردن و ٧٢ هەوڵی فڕاندنی خۆپیشاندەران و چالاکوانان لە یەکەم رۆژی خۆپیشاندەرانەوە تۆمار کردووە". 

هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو، " کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ ٥٠ حاڵەتی هێرشکردنە سەر رۆژنامەنوسان بە لێدان و هەڕەشە و ئاراستەکردنی گازی فرمێسکڕێژ و هێرشکردنە سەر ژمارەیەک کەناڵی ئاسمانی و شکاندنی کەلوپەلەکانیان و رێگرتن لە رۆژنامەنوسان بۆ ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکان تۆمارکراوە". 

ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار مانگه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له‌ شاری به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاستی عیراق ده‌ستپێكردووه‌ و هاوڵاتیان داوای سه‌رۆك وه‌زیرانێكی سه‌ربه‌خۆ و یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردنی دادپه‌روه‌ر ده‌كه‌ن.

به‌هۆی توندوتیژی ناو خۆپیشاندانه‌كانیشه‌وه‌ تائێستا 600 كه‌س كوژراون و 20 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.


ش . ر 

 


PM:03:03:29/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت