پۆلیسی راپەڕین: لە ژاراوه مێردمنداڵێك خۆی كوشت
وێستگە نیوز-
پۆلیسی راپەڕین ئاشكرایكرد كە مێرد منداڵێكی تەمەن 16 ساڵ خۆی كوشتووە و ئێستا لێكۆڵینەوە لە هۆكاری رووداوەكە دەكات.
لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی راپەڕین دەڵێت "پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی مێردمنداڵێك به‌ناوی ( س . ع . س ) ته‌مه‌ن 16 ساڵ، پیشه‌ی قوتابی، دانیشتووی ناحیه‌ی ژاراوه سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه به‌چه‌كی جۆری (ئیم فۆڕ) لە ماڵی خۆیاندا خۆی كوشتووه و شوێنه‌واری سێ گولـلـه به سه‌ریه‌وه هه‌بووه، پاش توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه".
ئاشكراشیكردووە كە دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی به‌ڵگه‌و تاوانی پشده‌ر چونه‌ته‌سه‌ر شوێنی مەبەست و ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر چه‌كی به‌كارهاتوو، تائێستا هۆكاری ڕووداوه‌كه نه‌زانراوه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه ڕێكخراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
د.ح
PM:02:37:29/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت