سوپای پاسداران: گرێبەستی سەدە هیچ بەرهەمێکی نابێت



وێستگە نیوز- 
سوپای پاسدارانی ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی گرێبەستی سەدە ڕاگەیەند و دەڵێت " هیچ بەرهەمێکی نابێت".

یەدوڵا جەوانی، یاریدەدەری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، گرێبەستی سەدە سەرەتای وەرزێکی نوێی بەرگری فەڵەستینیەکانە. 

جەوانی وتیشی، " کتێک سەیری ناوەڕۆکی گرێبەستی سەدە دەکەین تێدەگەین کە یەک لایەنەیە و لایەنی بەرامبەری تێدا نیە، گرێبەستی سەدە یەکێکی تر لە هەڵە ستراتیژیەکانی ترەمپ-ی گەمژەیە". 

ئاماژەی بەوەش کردووە، گرێبەستی سەدە هیچ بەرهەمێکی نابێت، بەڵکو هێزی بەرگری فەڵەستینیەکان یەکدەخات و دەیباتە قۆناغێکی نوێوە بۆ ڕزگارکردنی قودس". 

شەوی ڕابردوو به‌ ئاماده‌بوونی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و نوێنەری سێ وڵاتی عەرەبی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رێككه‌وتنی سه‌ده‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ده‌بێت.

هەروەها وتیشی، " ئەگەر فەڵەستین بەم رێککەوتنە ڕازی بێت ٥٠ ملیار دۆلار هاوکاریان دەکەین". 


ش . ر 


PM:02:29:29/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 3252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت