تەندروستی سلێمانی: لەفرۆكەخانە پشكنین بۆ سەرجەم گەشتیاران دەكرێت


وێستگە نیوز-
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتی چین وچەند وڵاتێكی دیكەی جیهان ، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كۆمەڵێك رێوشوێنی بۆ رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە گرتۆتەبەر.

تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد "یەكێك لەهەنگاوەكان ئەوەیە تیمە تەندروستیەكان لەفرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پشكنین بۆ سەرجەم ئەو گەشتیارە بیانی و ناوخۆییانە دەكەن كەلەرێگەی گشتی ئاسمانیەوە داخڵی فرۆكەخانەكە دەبن بەمەبەستی دەستنیشانكردنی ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا بوون".

د.ڕەنج ئەنوەر بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وتی: دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەچەند وڵاتێك ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ ڕێگرتن لەهەرحاڵەتێك كە داخڵی وڵات ببێت.

د.ح
 


PM:02:25:29/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو