وەزیرى کارەبا: ئامانجمان لە واژووکردنى گرێبەستەكان باشترکردنى کارەبایە


وێستگە نیوز-
وەزیری كارەبا ئەمڕۆ لەگەڵ كۆمپانیای Best گرێبستێكی ئیمزا كرد بە مەبەستی بەرهەمهێنانی زیاتری كارەبا و بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی كارەبا .

سەر لە بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە بەروارى 29/1/2020 ئەندازیار کەمال محمد ساڵح لە نوسینگەى تایبەتى خۆى لەگەڵ لە کۆمپانیاى (Best) کرد مەبەستى دانانى پڕۆژەى (دامەزراندنى وێستگەى مۆبایلى دێرى ) لە پارێزگاى هەولێر .

بە پێی راگەیەندراوەكە "وەزیرى کارەبا جەختى لەوە کردەوە لە بەرنامەى وەزارەت دایە زیاتر بایەخ بە پڕۆژەکان بدرێت و لە کاتى دیارى کراوى خویان دا تەواو بکرێن بۆ ئەوەى هاوبەشان و هاوڵاتیان سوودمەندبن".

تەئکیدى کردەوە لە بەرنامەى چاکسازى وەزارەت دایە هەر کۆمپانیایەک پابەند نەبێت بە مەرج و ڕێنماییەکان لە تەواو کردنى پڕۆژەکان لە و ماوەى کە بۆى دیاریکراوە لە لایەن وەزارەت سزا دەدرێت و جارێکى تر مامەڵەى لە گەڵ دا ناکرێت ".

هاوكات بە پێی راگەیەندراوەكە "کەمال محەمەد ساڵح وەزیرى کارەبا و کۆمپانیاى (Best) ڕێوڕەسمى واژووکردنى گرێبەستى پڕۆژەى (دامەزراندنى وێستگەى مۆبایلى دێرى ) لە پارێزگاى هەولێر کرا بە گوژمەى 1 ملیار و 429 چوار سەد و بیست و نۆ ملیۆن 632 شەش سەد و سى و دوو هەزار و 298 دووسەد و نەوەد و هەشت هەزارە ماوەى تەواو بوونى پڕۆژەکەش (180) ڕۆژە ".

کۆمپانیاى (Best) بەڵێنیان دا لە ماوەى دیارى کراو دا پڕۆژەکە بە کوالێتى بەرز تەواو بکەن پێشکەشى وەزارەت بکەن .
دەشڵێت "تەواو بوونى ئەو پڕۆژە دەبێتە هۆى ئەوەى بار زۆرى لە سەر کارەباى ئەم ناوچە کەم دەکاتەوە و هاوبەشانى زیاتر سوودمەند دەبن لە کارەباى نیشتیمانى" .

د.ح
 


PM:01:52:29/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت