پۆلیس پێنج تۆمەتباری بە دراوی ساختەوە دەستگیرکرد
وێستگە نیوز-
پۆلیی گەرمیان پێنج تۆمەتباری بە دراوی ساختەوە دەستگیرکرد.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای وەرگرتنی زانیاری ورد و چاودێری کردنیان لەناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان پێنج تۆمەتبارلەکاتی مامەڵە کردن بە مەبلەغێک دراوی ساختەی عێراقی و دراوی ئەمریکیەوە دەستگیربکەن.
ڕاشیگەیاند، چوار لە تۆمەتبارەکان ئەندامی یەک خێزانن و دەیان ویست لەنێو بازاڕی ناحیەی ڕزگاری پارەکە ساخ بکەنەوە.
ئەوەش هاتووە، "لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 281 بەند کراون، لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".
ش . ر
PM:12:39:29/01/2020
ئهم بابهته 1372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت