بەوێنە.. لە چوارتا بنكەی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك دروست دەكرێت


وێستگە نیوز-
راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشكرایكرد كە بە مەبەستی كۆكردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك لە سنووری شارباژێر-عەربەت، لە شارۆچكەی چوارتا بنكەیەكی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك لە لایەن كۆمپانیایەكی جێبەجێكارەوە دروست دەكرێت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانیش سەرپەرشتی هەنگاوەكانی دروستكردنی دەكات.


هاوكات ئاشكرایكردووە كە پڕۆژەی دروستكردنی بنكەی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاكی شارباژێر-عەربەت كە لە سنووری چوارتا دروست دەكرێت، لە لایەن ستافێكی شارەزای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی سەرپەرشتی دەكرێت و گوژمەی دروستكردنی 715500000 حەوتسەد و پازدە ملیۆن و پێنجەسەد هەزار دینارە.

ئامانجیش لە دروستكردنی ئەو بنكەیە، کۆکردنەوە و کێشانی خۆڵ و خاشاكی ناوچەکەیە كە دواتر بۆ کارگەی ڕیسایکلین بەڕێدەكرێت بۆ ساغكردنەوە، ئێستاش ٦٨٪ی كارەكانی پڕۆژەکە تەواو بووە و بڕیاریشە بەمنزیکانە تەواوی كارەكانی تەواو بكرێت.

د.ح
 


PM:12:08:29/01/2020












ئه‌م بابه‌ته 1784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت