جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا گەیشتە هەولێر

‌گەیشتنی بۆگدانۆڤ بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر


وێستگە نیوز- 
میخایل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا گەیشتە هەولێر . 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ ی ١ ی ٢٠٢٠ میخایل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا گەیشتە فڕۆکەخانەی گەیشتە هەولێر  و بەپێی ئەجێندای سەردانەکەی بڕیاروایە لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم و هاوکات لەگەڵ مەسعود بارزانیش کۆببێتەوە. 

بەگوێرەی زانیارییەکان چەند تەوەرێک باسی گفتوگۆی نێوان جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و بەرپرسانی باڵایئ هەرێم دەبێت. 

یەکێک لە تەوەری گفتوگۆکان پرسی بازرگانی و هاوکات دەستپێکردنی گەشتی ڕاستەوخۆ لەنێوان مۆسکۆ و هەولێر دەبێت، هاوکات پرسی وزەش یەکێک لە تەوەرەکان دەبێت. 

هەروەها پاراستنی دیپلۆماتکارانی روسیا لە عیراق و هەرێم تەوەرێکی دیکەی جێ بایەخی جێگری وەزیەری دەرەوەی روسیا دەبێت. 

سەردانەکەی میخایل بۆگانۆڤ دوو رۆژ دەخایەنێت و بڕوایە سبەی کۆنگرەی رۆژنامەوانی لە هەولێر ببەستێت. 


ش . ر 



AM:11:58:29/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو