دژی رێککەوتنی سەدە لە کەرتی غەزە مانگرتنی گشتی ڕاگەیەندرا
لە کەرتی عەزە مانگرتنی گشتی ڕاگەیەندرا، فۆتۆ: ئەرشیف
وێستگە نیوز-
لە ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەزە-ی فەڵەستین مانگرتنی گشتی ڕاگەیەندرا و ئاڵای ڕەش بەرزکرایەوە ئەوەش وەک ڕەتکردنەوەی رێککەوتنی سەدە کە دۆناڵد ترەمپ شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند.
مانگرتنەکە دوای داوای هێزە نیشتیمانی و ئیسلامیەکانی کەرتی غەزە هات کە داوایان کردبوو مانگرتنەکە سەرجەم کەرتەکان بگرێتەوە جگە لە دامەزراوە تەندروستیەکان.
پێشتر لە بەیاننامەیەکدا ئەو هێزانەی کەرتی غەزە ئاماژەیان بەوە کردبوو، " رۆژی چوارشەممە لە سەرجەمی شوێن و کەرتەکانی غەزە مانگرتنی گشتی ڕابگەیەنرێت جگە لە کەرتی تەندروستی بۆ گەیاندنی پەیامێک بە ئیسرائیل-ئەمریکی دوژمن کە رێککەوتنی سەدە لای گەلەکەمان قبوڵکراو نیە و بە هەموو رێگە و شێوازێک دژی دەوەستینەوە تا کۆتایی پێدەهێنین".
ئەوەش هاتبوو، " داوادەکەین ئاڵای ڕەش لە سەرجەم دامەزراوەو باڵەخانەکان بەرزبکرێتەوە وەک دەربڕینی ناڕەزایی و توڕەیی خەڵک دژی ئەو رێککەوتنە".
ئەو هێزانە جەختیان لەوەش کردووەتەوە لە کار و چالاکی و هەڵوێستەکانیان بەردەوام دەبن و رووبەڕووبوونەوەش لەگەڵ حکومەتی ئیسرائیل کراوە دەبێت تا ئەوکاتەی رێککەوتنی سەدە کۆتایی پێدەهێنرێت.
شەوی ڕابردوو به ئامادهبوونی بنیامین ناتانیاهۆ، سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل و نوێنەری سێ وڵاتی عەرەبی، دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا رێككهوتنی سهدهی بۆ چارهسهركردنی كێشهی نێوان ئیسرائیل و فهلهستین راگهیاند و دووپاتیكردهوه كه قودس وهك پایتهختی ئیسرائیل دهبێت.
هەروەها وتیشی، " ئەگەر فەڵەستین بەم رێککەوتنە ڕازی بێت ٥٠ ملیار دۆلار هاوکاریان دەکەین".
ش . ر
AM:11:25:29/01/2020
ئهم بابهته 3820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت