له ترسی كۆرۆنا دایك و باوكێكی چینی منداڵه‌كانیان جێهێشت
دوو منداڵەکە
وێستگه نیوزـ
به‌گومانی توشبوونی یه‌كێك له منداڵه‌كانیان به ڤایرۆسی كوشنده‌ی كۆرۆنا، دایك و باوكێكی چینی، منداڵه‌كانیان له فڕۆكه‌خانه به‌جێهێشت و گه‌شته‌كه‌یان له ده‌ست خۆیان نه‌دا.
میدیاكانی چین بڵاویانكرده‌وه كه له فڕۆكه‌خانه‌یی نانجینگ-ی چین، دوو منداڵ له ده‌روازه‌ی رۆیشتن جێهێڵراون و دایك و باوكیان چوونه‌ته فڕۆكه‌وه و ئه‌وان به ته‌نیا ماون.
كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه به‌ده‌م دوو منداڵه‌كه‌وه چون و دوای پشكنین بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه یه‌كێك له منداڵه‌كان پله‌ی گه‌رمای زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ترسی خستوه‌ته ناو گه‌شتیاران و خێران خۆیان خزاندوه‌ته ناو فڕۆكه تا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بن.
به‌پێی میدیاكانی چین پله‌ی گه‌رمای منداڵه‌كه له‌كاتی پشكنیندا بۆ 38.5 به‌رزبووه‌ته‌وه و رێگه‌یان پێنه‌دراوه بچنه ناو فڕۆكه‌كه، بۆیه دایك و باوكیان جێیانهێشتوون و خۆیان درێژه‌یان به گه‌شته‌كه‌یان داوه.
دوای گه‌یشتنی پۆلیس و سێ كاتژمێر له دواكه‌وتنی گه‌شته‌كه، دواجار رێگه به منداڵه‌كان دراوه بچنه فڕۆكه‌كه، به‌ڵام سه‌رنشینه‌كان قایل نه‌بوون له نزیكیان دابنیشن، بۆیه دوو منداڵه‌كه خراونه‌ته به‌شی پێشه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ئینجا گه‌شته‌كه ده‌ستپێكردووه.
بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەوە لە شاری ووهان-ی چین تائێستا 132 کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و 974ی دیکەش توشی ڤایرۆسەکە بوون.
AM:11:03:29/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت