به‌غدا..نارنجۆكێك پووچه‌ڵكرایه‌وه كه به‌دیاری بۆ باوكی ده‌رمانسازێك دانرابوو
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری به‌غدا رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان نارنجۆكێكیان پوچه‌ڵكردوه‌ته‌وه كه به‌دیاری بۆ كه‌سێك نێردرابوو.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی به‌غدا رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه نارنجۆكێك له به‌رده‌م ده‌رمانخانه‌یه‌ك له ناچه‌ی سه‌دری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا دانراوه و هێزه ئه‌منییه‌كان پوچه‌ڵیان كردوه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند كه خاوه‌نی ده‌رمانخانه‌كه كارمه‌ندێكی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق بووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه له‌گه‌ڵ نارنجۆكه‌كه‌دا په‌یامێك به‌جێهێڵرابوو كه لێی نوسرابوو: "ئه‌م نارنجۆكه دیارییه بۆ باوكت"، هێزه ئه‌منییه‌كانیش به‌بێ زیان پوچه‌ڵیان كردوه‌ته‌وه.
AM:10:01:29/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت