په‌یامێك له هاوسه‌ره‌كه‌ی فابریگاسه‌وه
وێستگه نیوزـ
هاوسه‌ره به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌كه‌ی فابریگاس، یاریزانی به‌ناوبانگی ئیسپانیا په‌یامێكی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌رانی عیراق كرد.
دانێلا سه‌معان، هاوسه‌ری سیسك فابریگاس، یاریزانی به‌ناوبانگی ئیسپانیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بۆ خۆپیشانده‌رانی عیراقی نوسیووه: "ته‌ماشای ئازایه‌تی گه‌لی عیراق بكه‌ن، گه‌لێكی نه‌به‌رد و ئازادن ئێوه ئه‌ی عیراقییه‌كان".
دانێلا به عیراقییه‌كان ده‌ڵێت: "شۆرشێكی مه‌زنتان ده‌ستپێكردووه و سه‌رده‌كه‌ون، چونكه ئێوه پاڵه‌وانن و له‌هیچ ناترسن".
دانێلا سه‌معان، خانمێكی لوبنانییه و دوای 10 ساڵ له بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیسك فابریگاس، ساڵی 2018، هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه به‌ناوبانگه‌ی جیهان و ئیسپانیا كرد.
ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار مانگه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له شاری به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاستی عیراق ده‌ستپێكردووه و هاوڵاتیان داوای سه‌رۆك وه‌زیرانێكی سه‌ربه‌خۆ و یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردنی دادپه‌روه‌ر ده‌كه‌ن.
به‌هۆی توندوتیژی ناو خۆپیشاندانه‌كانیشه‌وه تائێستا 600 كه‌س كوژراون و 20 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
AM:09:47:29/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 7684
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت