یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به كۆرۆنا له ئیمارات راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیمارات، تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی له‌و وڵاته راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیمارات ئاشكرایكرد، ئه‌ندامانی خێزانێك كه له شاری ووهانی چین گه‌ڕاونه‌ته‌وه، هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ئێستادا باری ته‌ندروستی توشبووه‌كان سه‌قامگیره و له‌ژێر چاودێری پزیشكدان.
به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كوشنده‌ی كۆرۆناوه له شاری ووهان له چین، تائێستا زیاترله 60 كه‌س له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌دانی دیكه‌ش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
AM:08:40:29/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت