مه‌حمود عه‌باس بۆ تره‌مپ: رێككه‌وتنی سه‌ده پیلانگێڕییه و به ئاسانی تێناپه‌ڕێت
مەحمود عەباس و دۆناڵد ترەمپ
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین له‌دوای راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی سه‌ده له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه رایگه‌یاند: قودس بۆ فرۆشتن نییه و ئه‌م پیلانگێڕییه‌ش به ئاسانی تێناپه‌ڕێت.
مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رێككه‌وتنی سه‌ده‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل به "پیلانگێڕی" وه‌سفكرد و رایگه‌یاند: "ئه‌م پیلانگێڕییه به ئاسانی تێناپه‌ڕێت".
وتیشی: شاری قودس بۆ فرۆشتن نییه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك به‌كارده‌هێنین بۆ گرتنه‌به‌ری روێوشویه‌كان و گۆڕینی رۆڵی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین له ناوچه‌كه‌دا.
مه‌حمود عه‌باس وتیشی: ئه‌مه گورزێكه و له داهاتوودا گورزی لێ ده‌ده‌ینه‌وه، چونكه ئه‌مه له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یمانی بلفۆر دامه‌زراوه كه كاتی خۆی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا دایانڕشتووه.
پێشتریش ئوسامە حەمدان بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بزوتنەوەی حەماس رێككەوتنەكەی ئەمریكا و ئیسرائیلی رەتکردەوە و وتی: ئیسرائیل دەیەوێت تەواوی كەرتی رۆژئاوا داگیر بكات و بۆخۆی یخاتە سەر خاكەی خۆی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ی كانونی یه‌كه‌می 2020، به ئاماده‌بوونی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رێككه‌وتنی سه‌ده‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه كه قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ده‌بێت.
PM:10:58:28/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت