وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا نه‌خشه‌رێگای ئاشتیی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راگه‌یاند كه به رێككه‌وتنی سه‌ده ناسراوه، فەلەستینییەکانیش رێککەوتنەکەیان رەتکردەوە و پێکدادان لەگەڵ سوپای ئیسرائیل رویدا.
به ئاماده‌بوونی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رێككه‌وتنی سه‌ده‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه كه قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ده‌بێت.
وتیشی: ئه‌مڕۆ ئیسرائیل هه‌نگاوێكی گه‌وره به‌ره‌و ئاشته‌وایی ده‌نێت و نه‌خشه‌رێگاكه‌شی رێچكه‌یه‌كی به‌هێز ده‌بێت به‌ره‌وپێشه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئاشتی له‌ناوچه‌كه‌دا به هێنانه‌كایه‌ی دوو ده‌وڵه‌ت ده‌بێت، یه‌كێكیان بۆ ئیسرائیل و ئه‌وی دیكه‌شیان بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان.
ده‌رباره‌ی فه‌له‌ستینییه‌كانیش، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه گه‌لی فه‌له‌ستین شایه‌نی ژیانێكی باشترن و نابێت چیتر دۆخی ئه‌و وڵاته بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و تیرۆر قۆرغ بكرێت.
دوای راگه‌یاندنه‌كه‌ی تره‌مپ، خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و رێككه‌وتنه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه و به‌هۆیه‌شه‌وه پێكدادان كه‌وته نێوان فه‌له‌ستینییه‌كان و سوپای ئیسرائیل.
به‌پێی رێككه‌وتنی سه‌ده، پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل قودسی خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و فه‌له‌ستینیش ده‌وڵه‌تێكی داماڵراو له چه‌ك و گروپی چه‌كداری ده‌بێت.
PM:08:07:28/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3492
جار خوێنراوه‌ته‌وه