فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هه‌رێمی كوردستانیان بۆردومان كرده‌وه
وێستگه نیوزـ
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا جارێكی دیكه ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان بۆردومان كرده‌وه و ئه‌مجاره‌ش به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه له گوندێكی قه‌زای ئاكرێ، چوار هاوڵاتی بێسه‌روشوێن بوون.
بۆردومانه‌كه ئێوارەی ئەمڕۆ له‌لایه‌ن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوه كراوه‌ته‌سه‌ر گوندێکی شارۆچکەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ و ئه‌مه‌ش دووه‌مجاره له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا هه‌مان گوند بۆردومان بكرێت.
شەعبان خەلیل، بەڕێوەبەری شارۆچکەی دینارتە رایگەیاند: چوار کەسی مەدەنی گوندەکە کە بە مەبەستی کێڵانی زەوییەکانیان و کۆکردنەوەی سەوزە لەسەر زەوییەکانیان بوون، بێسەروشوێن بوون.
وتیشی: یەکێك لەو هاوڵاتیانه تەلەفۆنێكی بۆ کەسە نزیکەکانی کردووە و داوای بەهاناوەچوونی کردووە، پاشان تەلەفۆنەکەی داخراوە و ئێستا هیچ شتێک لەبارەیانه‌وه نازانرێت و لێکۆڵینەوەش لەوبارەوە دەستی پێکردوه.
بەڕێوەبەری شارۆچکەی دینارتە باسی لەوەشکرد، گوندەکە ئاوەدان نییە، بەڵام خەڵکی ئەوێ بەمەبەستی کشتوکاڵی و کێڵانی زەوییەکانیان سەردانی دەکەن، بۆردومانه‌كه‌ی فڕۆکەکانی تورکیا لەکاتێکدایە كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر توركیا هەمان گوندی بۆردومان کرد.
PM:08:44:27/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت