به‌وێنه..له پێكدادانی سێ ئۆتۆمبیل‌دا شۆفێرێك گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سۆران رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رودواێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی هامڵتۆن رویداوه و به‌هۆیه‌وه شۆفێرێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سۆران رایگه‌یاند: كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ی كانونی دووه‌می 2020، روداوێكی هاتوچۆ له جۆری پێكدادان له‌سه‌ر رێگای گشتی هامڵتۆن لە نێوان چۆمان ــ گەلاڵە (لە قوبەی گەلاڵە) رویداوه.
ئاشكراشكردوه كه روداوه‌كه به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵ بووه له‌لایه‌ن شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری (بیجۆ) و خۆی داوه به ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری ئیرانی و پاشان لەگەل ئۆتومبێلی (پیکاب نیسان) پێكدادان روویداوه.
هاتوچۆی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه لە ئەنجامدا شوفێری ئۆتومبێلی بیجۆ بەناوی "محه‌مه‌د نه‌بی وەسانی" گیانی لە دەستداوە کە دانیشتووی شارۆچکەی قەسرێیه.
PM:08:27:27/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت