بەهۆی گرانفرۆشییەوە دوكانێكی غاز داخرا
وێستگە نیوز-
لە راگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند بەهۆی گرانفرۆشتنی غازی ماڵان، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە هاوکاری ئاسایشی ئابوری دوکانێکی غاز فرۆشتن دادەخات.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ بڕ و نرخی غازی ماڵان لەشاری سلێمانی گۆرانکاری بەسەردا نەهاتوە بۆیە هەر دوکاندارێک غازی ماڵان بشارێتەوە یاخود بەگران بیفرۆشێت، شوێنەکەی دادەخرێت و قائیمقامیەتی سلێمانی رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەگرێتەبەر.
وتیشی؛ به‌هۆی فرۆشتنی غاز به‌و نرخه‌ی بۆ دیاری كراوه كه ته‌نها حه‌وت هه‌زار و (500) دیناره دوكانێكی غاز فرۆشتن لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی داخرا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد؛ له‌لایه‌ن قائیمقامی سلێمانیه‌وه ته‌واوی لیژنه هاوبه‌شه‌كان راسپێردراون سه‌ردانی دوكانی غاز فرۆشه‌كان بكرێت، هه‌ر دوكانێك غاز بشارێته‌وه یاخود به‌گران بیفرۆشێت دوكانه‌كه‌ی دادخرێت و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته به‌ر.
لیژنه‌ی غاز یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری ئاسایشی ئابوری رۆژانه سه‌ردانی كارگه‌كانی غاز ده‌كات و له جۆر و بڕی ئه‌و غازه‌ی ده‌خرێته بازاڕه‌وه دڵنیا ده‌بێته‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (26/1/2020) لیژنه‌كه ئه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ر بڕ ئه‌و غازه‌دا هاتبێت رۆژانه ده‌خرێته بازاڕه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه هیچ گۆڕانكاریهیش له نرخهكهیدا نه‌كراوه.
د.ح
AM:09:21:27/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت