سەرۆك كۆماری عیراق و سەرۆک وەزیرانی ئەستۆنیا کۆبوونەوە



وێستگە نیوز- 
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق لە داڤۆس چاویکەوت بە سەرۆک وەزیرانی ئەستۆنیا یوری ڕاتاس.

لە میانی دیدارەکەدا باس لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چۆنیەتی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات کرا، هاوکات  بەرھەم ساڵح و سەرۆک وەزیرانی ئەستۆنیا گفتوگۆیشیان کرد لە بارەی ئەزمونی هەڵبژاردنەکانی ئەستۆنیا و چۆنیەتی سود وەرگرتنی عێراق لەو ئەزمونە.

هەر لە دیدارەکەدا باس لە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا سەبارەت بەکشانەوەی هێزە بیانییەکان و گرنگی ڕێزگرتن لە سەروەری وڵات و سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی عێراق.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا ئاماژەکرا بەگرنگی هەماهەنگی و کاری هاوبەش بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەکردنی ئاڵۆزییەکان لە سەر ئاستی ھەرێمایەتی و نێوەدەوڵەتی و بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایش، بەجۆرێک ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی گەلانی ناوچەکە و جیهان.


PM:04:34:24/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت