هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه: تابلۆ به ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا ناده‌ین
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە هەواڵی پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا رەتدەکاتەوە و ئاگاداری هاوڵاتییانیش دەکاتەوە خۆیان لە کڕینی ئەو جۆە ئۆتۆمبێلانە بەدوور بگرن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی كانوونی دووه‌می 2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له فرۆشیارانی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان و كه‌سانی به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌وه، بۆ ساغكردنه‌وەی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌شێوه‌یه‌ك، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان، له‌سه‌ر كار و له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگۆی پێدانی (تابلۆی ژماره هه‌ڵه‌بجه) ده‌درێت به‌و ئۆتۆمبێلانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
ئەوەشخراوەتەڕوو،" ئەودەنگۆیانەی دەربارەی ئەو ئۆتۆمبێلانه، بڵاوده‌كرێته‌وه کە بێسه‌ره‌تان، یان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نییه، دوورن له راستییه‌وه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی نییه".
ئەوەش دوای ئەوەدێت ماوەیەکە لەناو هاوڵاتییانی سنوری هەڵەبجەدا دەنگۆی تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە هەیە.
PM:08:47:22/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت