كه‌شناسی ساردترین شوێنی هه‌رێمی كوردستانی ئاشكرا كرد

‌بەفربارین تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێ

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ناوچەی حاجی ئۆمەران ساردترین ناوچەی هەرێمە.

کەشناسی هه‌رێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی کانوونی دووەمی 2020، لە ناوچەی حاجی ئۆمەران بەرزترین پلەی گەرما چوار پلە ژێر سفر دەبێت، هاوکات، بەپێی ماڵپەڕی ئەکیووێزەر، نزمترین پلەش 10 پلە ژێر سفر دەبێت.

هاوکات، کەشناسی‌ بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی‌ کاریگەری‌ بارستە هەوایەکی‌ سارد لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکانی‌ شارۆچکە و قەزاکان و لە سەنتەری‌ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک بەفر دەبارێت، کاریگەری‌ ئەو شەپۆلەش تا رۆژی شەممە 25ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی‌ بەوەشکردووە، لەگەڵ بەفربارین مەودای‌ بینین کەمدەبێتەوە بۆ کەمتر لەیەک کیلۆمەتر و رۆژی‌ یەکشەممەش نزمترین پلەی‌ گەرمی‌ نزیک دەبێتەوە بۆ ژێرپلەی‌ سفر کە دەبێتەهۆی‌ بەستن لەکاتی‌ بەیانیدا.

هــ. ر

No photo description available.

No photo description available.



PM:07:10:22/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 5812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو